وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق بڕیارێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی رەوشی ئەو خوێندکارانە دەرکرد کە نەیانتوانیوە بە سەرکەوتوویی ساڵی خوێندن ببڕن، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتێکی تر بۆ بەردەوامبوونیان لە پرۆسەی خوێندن.
لە بڕیارەکەدا هاتووه، ساڵی خوێندنی (2025-2026) وەک ساڵی "دەرچوون" ههژمار دەکرێت، ئەمەش سەرجەم کەناڵەکانی وەرگرتن، خوێندنی بەیانیان و ئێواران و سەرجەم قۆناغەکان دەگرێتەوە، جگە لەو خوێندکارانەی کە بەهۆی ساختەکاری، یان سزاوە نەیانتوانیوە ئەوساڵەی خوێندن ببڕن.
وەزارەت مەرجی ئەوەشی داناوە کە پێویستە خوێندکارەکە پێشتر لە ساڵانی خوێندنی خۆیدا سوودی لە بڕیاری "ساڵی نەکەوتن" و بڕیارەکانی گەڕانەوەی خوێندکارانی قەیود هەڵوەشێنراوە وەرنەگرتبێت.
ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدایە بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران تا بتوانن بەپێی رێنما و یاسا بەرکارەکان درێژە بە خوێندنی زانکۆیی خۆیان بدەن.