سەرۆکی ھەرێم لە ساڵیادی تەقینەوەکانی یەکی شوبات لە ھەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١ی شوباتی ٢٠٢٤
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرۆکی ھەرێم لە ساڵیادی تەقینەوەکانی یەکی شوبات لە ھەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، با یادی ئەو شەھیدانەی کرانە ئامانجی تاوانێکی ڕەشی تیرۆرستی، بکەنە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبایی و یەکترقبووڵکردن و کاری پێکەوەیی بۆ خزمەتکردنی باشتری ئێستا و داھاتووی گەل و نیشتمان.
لە یەکی شوباتی ٢٠٠٤، لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە ھەردوو بارەگای مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوو تەقینەوەی خۆکوژی روویاندا، لە ئەنجامدا دەیان شەھید و برینداری لێکەوتەوە.



