بەرھەمی ھێلکەی ھەرێم ھەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت
لاوان
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لاوان
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
لە سبەینێوە هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكانی ناوشارو دەرەوەی شاری سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.
لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەمیانی بەشداریکردنی لە ستیۆدیۆی هەشتی کوردسات نیوز رایگەیاند، جێگری سەرۆكی حكومەت فەرمانیكردوە، بە زووترین كات شەقامەكان نۆژەن بكرێنەوە گرفت و ئاستەنگەكانی هاتوچۆ چارەسەر بكرێن.
راشیگەیاند، لەمساڵدا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە بەشێكی زۆری شەقامەكان، چاڵی گەورەیان تێدا دروستبووە، ئەوەش ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروستكردوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاتوچۆ و نۆژەنکردنەوەی ئەو شەقامانەی بەهۆی بارانبارین و هۆکارە جیاوازەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێکی فراوان و خێرای بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی راگەیاند.
لە کاتێکدا ئەمریکا گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران توندتر دەکات، کرملن رایدەگەیەنێت؛ شەڕی ئێران شەڕی ئەوان نییە.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا 'کرملن' رایگەیاند، روسیا بە هیچ شێوەیەک بەشدار نییە لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی لە ناو خاکی ئێراندا بەڕێوەدەچن و جەختی کردەوە: "ئەمە شەڕی ئێمە نییە."
پێسکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا جیهانییەکان ئاشکرایکرد، مۆسکۆ هیچ پاڵپشتییەکی سەربازی پێشکەش بە تاران نەکردووە و لایەنێک نییە لەو ململانێیە.
روسیا دووبارە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ وەرگرتنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لەناو خاکی خۆیدا، وەک چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە ئەتۆمییەکان.
وتەبێژی کرملن ئاماژەی بەوەکرد، ڤلادیمێر پوتن لە مێژە ئەم پێشنیازەی خستووەتە ڕوو، بەڵام لایەنی ئەمریکی رەتیکردووەتەوە و لە ئێستادا لەسەر مێزی گفتوگۆ نەماوە.
وتیشی: "ئێران ئامادەیە بۆ ئەم بژاردەیە، بەڵام ئەمریکا داواکاری و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی هەیە، پێویستە بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان یەکبخرێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن."
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە چارەنووسی نزیکەی 440 کیلۆگرام لە یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ناوخۆی ئێراندا بە نادیاری ماوەتەوە و بووەتە جێی نیگەرانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا، ئاماری ئەو هێرشە درۆنییانەی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا کراونەتە سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە چەندین قوربانی لێکەوتووەتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، سەعات 5:15 خولەکی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە شاری کۆیە. هاوکات لە هەمان سەعاتدا، سێ هێرشی درۆنی تر کراونەتە سەر کەمپی پەنابەران لە ناحیەی (سورداش)، کە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەهیدێک و دوو بریندار هەبوون.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە سەعات 2:16 خولەک، هێرشێکی تری درۆنی کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە ناحیەی (دێگەڵە)، بەڵام خۆشبەختانە هێرشەکەی ئەمڕۆ زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ناوچە سنورییەکان و کەمپی پەنابەران لە ماوەی رابردوودا چەندین جار رووبەڕووی هێرشی لەو شێوەیە بوونەتەوە و نیگەرانیی زۆری لای هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دروستکردووە.