سێیەم برینداری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سیمێڵ گیانیلەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک رایگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر ماڵێک لە قەزای سیمیڵ لە سنوری دھۆک سوتا و بەھۆیەوە حەوت ئەندامی خێزانێک برینداربوون کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن.
وتیشی، لەدوو رۆژی رابردوودا دوو برینداری رووداوەکە گیانیانلەدەستدا، ئەمڕۆش برینداری سێیەم گیانیلەدەستدا و بریندارەکانی دیکەش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.



