مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
دەقی پەیامەکە...
بەڕیزان ئەندامانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان
بەناوی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیەوە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی کۆتاییھاتنی کارەکانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەندامانی کۆنفرانس و لایەنگرانی بزوتنەوەکە دەکەین. بە ھیواین بڕیار و راسپاردەکانی کۆنفرانس ببێتەمایەی بەدیھاتنی ئەو ئامانجانەی بزوتنەوەکەی لە پێناودا دروستبوو.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
٢٢-١-٢٠٢٤



