سبەینێ کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی لەناو شاری سلێمانی دەخرێنەکار
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ٢٣ کامێرای چاودێری تیرژِەوی لە ناو شاری سلێمانی جێگیر کراون و سەعات ١٠ی بەیانی رۆژی سێشەممە، دەخرێنەکار و سەرپێچی خێرایی تۆمار دەکەن.
ھاوکات داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانەبن لەسەر شەقامەکان بەپێی ھێما و تابلۆکانی ھاتووچۆ بۆیان دیاریکراوە.
راشیگەیاندووە، ئەو کامێرایانە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.



