شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: بە بیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی لیوا خۆشەوی زۆر غەمباربووم
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و ئازیزانی لیوا خۆشەوی
بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (لیوا خۆشەوی عەلی خورشید) بەرپرسی ساڵەی شەرەف لە سەرۆکایەتی کۆماریی عێراق، زۆر زۆر غەمباربووم.
بۆ ئەم کۆچە پرسە و سەرەخۆشی لەکەسوکار و خانەوادەکەتان و ھەموو ئەندامانی تیمی پاسەوانی سەرۆکایەتی کۆمار ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد



