یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی بە بەشداری ٦٠٠ ئەندام لە تەلاری ھونەر لە شاری سلیمانی سازکرا، دوای پێنج رۆژ لە کارەکانی کۆنگرە بۆ پەسەندکردنی پەسڕەوی ناوخۆ و راپۆرت و پێشنیازی لیژنەکانی کۆنگرە، ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردران، کە لە ٦١ ئەندام پێکھاتوون، بەمبەستی گرنگیدان بە رۆڵی گەنجان، ژمارەیەک کەسی گەنج ھێنراونەتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی.

ھەروەھا لە رۆژی یەکەمدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بە کۆی دەنگ، بە سەرۆکی یەکێتی ھەڵبژێردرایەوە و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و کۆسرەت رەسوڵ عەلی بە سیمبولی یەکێتی دیاریکران، جەعفەر شێخ مستەفا وەک بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ھەڵبژێردرا.

ناوی ئەندامە دەرچووەکانی سەرکردایەتیی یەکێتی: