بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دادگاکە بۆ یەکلایکردنەوەی دوو سکاڵا لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە کە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون و تیایاندا داوایانکردووە، ماددەکانی (١و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦)ی ھەمواری یاسای ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستوری لە قەڵەم بدرێن.

سکاڵای دووەمیش، تایبەتە بە ھەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە (٤٢)ی ساڵی ٢٠٠٤ کە لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەرچووە کە تایبەت بە ھەموارکردنەوەی یاسای سزادان و پووچەڵکردنەوەی ھەموو کاریگەرییەکانی.