بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی بنەماڵەی وەستا حەسەنی کەبابچی دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی خوالێخۆشبوو وەستا حەسەن کەبابچی
گیانلەدەستدانی کاکە (رۆژ حەسەن) لە رووداوێکی نەخوازراودا لە دڵەوە نیگەرانیکردین، وێڕای دەربڕینی پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان، خانەوادە بەڕێزەکەتان دڵنیا دەکەمەوە ھیچ تاوانێک بەبێ سزا تێناپەڕێت و تاوانبار رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
لەخوای گەورە داواکارم شیفای کاکە دیلان بدات و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



