ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
فەرمانگەی رۆژنامەوانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی شەممە کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پەسەندکردن یان رەتکردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژە یاسا دەدات، یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانە پڕۆژەی یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەیە.
کەریم شوکر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، ئەگەر دەنگ بە پڕۆژەی یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە نەدرێت ھەڵوێستیان دەبێت و رێگە نادەن کۆبوونەوەکە بکرێت.
رۆژی ١٣ی ئازاری ئەمساڵ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد، ئەنجومەنی نوێنەرانیش سێجار پڕۆژە یاساکەی خستە کارنامەی کۆبوونەوەکە، بەڵام بەھۆی ناڕەزایەتیی چەند لایەنێکی عێراقی، بابەتەکە نەخرایە دەنگدانەوە.