لە سلێمانی لە دوو رووداوی ھاتوچۆدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون
کوردسات نیوز
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە کچ و دایکن و خەڵکی قەڵادزەن، تەرمەکانیان براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی.
ھەر لەو رووداوەدا دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان شۆفێرەکەیە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ـە.
بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوی دووەم لە رێگای مێرگەپان، لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و تا ئێستا دەرکەوتوە نۆ کەس بریندارن.



