حوسییەکان هەڕەشەی داخستنی فڕۆکەخانەکانی سعودیە دەکەن
سەوسەن سەید
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوولادا، بزووتنەوەی "ئەنسارو الله"ی حوسییەکان هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری توند و ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەکانی ریازی کرد.
مۆحەممەد مفتاح، کاربەڕێکەری سەرۆکایەتیی حکومەتی حوسییەکان لە صنعاء رایگەیاند، بزووتنەوەکەیان پەیڕەوی بنەمای "ئاڵۆزی بەرانبەر ئاڵۆزی" دەکات و جەختی کردەوە کە هەر گەمارۆیەک لەلایەن سعودییەوە بە داخستنی فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە وەڵام دەدرێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە توانای وەڵامدانەوەی سەربازییان هەیە، بەڵام هەوڵ دەدەن مۆڵگە و دامەزراوە مەدەنییەکان بپارێزن.
ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدان کە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان هەردوولا چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە؛ حوسییەکان بە مووشەکی بالیستی و درۆن هێرشی چڕیان کردووەتە سەر ریاز، دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید و دامەزراوەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە یەنبەع و جیزان و نەجران.
لە بەرانبەردا، هاوپەیمانێتیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعودیە هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی کردووەتە سەر چەندین بەرەی ناو یەمەن و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سعودیەش بەردەوامە لە تێکشکاندنی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنییانە.



