لە قامیشلۆ هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئاسایش و ئەندامێکیان شەهید بوو، پەیامنێری کوردسات نیوز رایدەگەیەنێت هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەستپیکردووە.

موهەنەد ئیبراهیم، پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کاروانێکی هێزەکانی ئاسایش لە باشوری رۆژئاوای شاری قامیشلۆ، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوو.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کراوەتەسەر هێزەکانی ئاسایش کە ئەرکیان پاراستنی تانکەرەکانی نەوتە، لە ئەنجامدا رووبەڕووبوونەوە رویداوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و  لێکۆڵینەوەیان بۆ دەستگیرکردنی هێرشبەران دەستپێکردووە.