بڕی ١٠ ملیار دیناری تر بۆ پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە ھەرێمی کوردستان
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی عێراق بڕی ١٠ ملیار دیناری خستووەتەسەر ھەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشاسازیی ھەرێم، کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و دوای تەواوبوونی رێکارە کارگێڕی و داراییەکانیش، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاراندا بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بەسایلۆکان.
راشیگەیاندووە، ئەو ١٠ ملیار دینارە پێنج ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی، دوو ملیاری بۆ پارێزگای ھەولێر، سێ ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆک تەرخان دەکرێت.



