ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی پەسەندکردنی یاسای بودجە و چەند تەوەرێکی دیکە کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشھاتە پەیوەندیدارەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر ھەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باس لە ڕەشنووسی ئەو پڕۆژەیاسا و پەیڕەوانە دەکرێت کە تائێستا دەنگدانی کۆتاییان لەسەرنەکراوە.
ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی ماددەی ١٤٠ لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بابەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەلایەن ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستی تاوتوێ دەکرێن.



