لە ھەولێر کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە ھاوسەرەکەی دەکوژێت
رێزان محەمەد
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی گوڵانی شاری ھەولێر کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە ھاوسەر وخوشکی ھاوسەرەکەی دەکات و لە ئەنجامدا ھاوسەرەکەی دەکوژێت و خوشکی ھاوسەرەکەیشی بریندار دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای رووداوەکە تەرمی ژنەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و بریندارەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەر، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.



