سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی حاجی خەتابی سەید عومەر وەلی دەکات
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەزری حاجی خەتابی سەید عومەر وەلی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاجی فاتیمە سەڕاج) دایکی مامۆستایان سەربەست کەرکوکی ، عومەر خەتاب، عوسمان خەتاب، و شەھیدی قارەمان عەلی خەتابمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان