سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی جەزا شێخ محەمەد دەکات
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان لە خانەوادەی سەربەرز و نیشتمانپەروەر ھەڤاڵ جەزا شێخ محەمەد
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی تێکۆشەر جەزا شێخ محەمەد، برای شەھیدی فەرماندە و قارەمان (فەرە برا)م پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە شۆڕشگێڕەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان