ھێرشێکی چەکداری داعش لە پارێزگای کەرکوک ٥ قوربانی لێکەوتەوە
کوردسات نیوز
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق بە پەیامنێری کوردسات نیوزی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە ناوچەی وادی نەفت لە باکووری پارێزگای کەرکوک ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی سوپای عێراق و سەرەنجام رووداوەکە ٥ قوربانی لێکەوتووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە رووداوەکە، دوو ئەفسەر و سەربازێک کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات ئاماژەی بەوەشکرد، برینی بریندارەکان سووک و قورسە و لەئێستاشدا لە نەخۆشخانەی شاری کەرکوک چارەسەری پێویستی تەندروستییان بۆ دەکرێت.