دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە تا رۆژی سێشەکە بە نزیکەی رەوشی کەشوھەوا ھاوشێوەی یەکترە و لەو چوار رۆژەدا پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و ئاسمانیش نیمەھەورە و لە ناوچەکانی باشووری و ناوەڕاستی عێراقیش ئەگەری بارانبارینێکی پچڕپچڕھەیە.

راشیگەیاندووە، لە ھەرێمی کوردستان رەوشی کەشوھەوا ھاوشێوەی شارەکانی تری عێراق دەبێت و گەرما چەند پلەیەک کەم دەبێتەوە و ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێک ناوچەش ئەگەری بارانبارین ھەیە بەتایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکان.