ئەم رێزلێنانەی فراکسیۆنی سەوز لە شاڵاو کۆسرەت رەسول، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی٦ی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی سەوزو ئەندامانی فراکسیۆنەکە بەڕێوەچووو تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستە کرد لەبەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی بۆ فراکسیۆن.

لای خۆیەوە شاڵاو کۆسرەت رەسول سوپاسی فراکسیۆنی سەوزی کرد کە لەماوەی رابردوودا لە پەرلەمانی کوردستان توانیویانە رۆڵی باش بگێڕن و نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان بوونە.