کاروان یاروەیس: داکۆکی لە ماف و شایستە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تاکو ئێستا دوا وێنەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق نەگەیشتووەتە دەست پەرلەمانتاران و تەنانەت لیژنەی داراییش، پێویستە دوا وێنەی پرۆژەیاساکان پێشتر بگات بەدەستی پەرلەمانتاران تابزانن چۆن دەنگ دەدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی، داکۆکی لە ماف و شایستە دەستورییەکانی ھەریمی کوردستان و داخوازییەکانی خەڵکی خۆمان دەکەین، ئەمە لەسەرووی رێکەوتنەکانە و پابەندی بەڵێنی نێوان خۆمان و خەڵکین.
دەشڵێت، ھیوادارم سبەی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت و ببێتە مایەی خێر بۆ ژیانی خەڵکی.