مەڵبەندی یەکێتی بۆ ئاسایشی هەولێر: یەکێتی میوان نییە به‌ڵكو خاوه‌ن ناسنامه‌ی هه‌ولێره
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
دەقی وەڵامەکەی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان:
وه‌ڵامێك له مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر
(( یه‌كێتی به ڕووخسه‌تی كه‌س له‌هه‌ولێر نیه‌و میوان نیه تا پێویستی به‌وه بێت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و هیچ كه‌سێك ئازادی كاكردن و هاتوچۆی خه‌ڵكی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر به ده‌ستكه‌وت و پاداشت بزانن و پێمان بفرۆشنه‌وه ، به‌ڵكو یه‌كێتی خاوه‌ن وناسنامه‌ی هه‌ولێره ))
له‌وه‌ڵامی لێدوانێكی به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر كه به‌حیساب ناوبراو وه‌ڵامی قسه‌كانی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی داوته‌وه سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی شه‌هید ( زیره‌ك علی ) له‌ناو بنكه‌یه‌كی ئاسایشی هه‌ولێر ، ناوبراو له وه‌ڵامه‌كانی چه‌ندان بابه‌تی تێكه‌ڵ كردوه‌و جگه له‌وه‌ش تۆمه‌تی نایاسایی و ناماقولی بۆ یه‌كێتی داتاشیوه‌و هه‌ڵبه‌ستوه قسه‌كانیشی هیچی یه‌كناگرنه‌وه ، بۆیه ئێمه نه‌مانویست بچینه ناو وه‌ڵام و وه‌ڵامكاری و مه‌به‌ستمانه ئه‌و دۆسیه‌یه به‌رێكاری یاسایی و ده‌ره‌نجامی ئه‌و لێژنانهوه بۆ ڕای گشتی بڵاو بكرێته‌وه ، لای خۆشمانه‌وه جگه له هه‌نگاو و قسه‌ی یاسایی هیچ شتێكی ترمان نه‌وتوه‌و كه‌سیشمان تۆمه‌تبار نه‌كردوه‌و داوای سه‌روه‌ری یاسامان كردوه به‌ڵام قسه‌كانی ناوبراو ناچاری كردین ئه‌و چه‌ند قسه‌و ڕاستیه بۆ ئه‌وو ڕای گشتی بخه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م : ناوبراو ده‌ڵێ (لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ده‌یه‌وێ كه‌یسه‌كه به‌لاڕێدا ببات و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی خزمایه‌تی و نزیكی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نیه كه گیانی له‌ده‌ست داوه) . ئێمه پێمان خۆشه لێره دووباره‌ی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و به‌ڕێزه و ڕای گشتی كه شه‌هید ( زیره‌ك علی ) كوڕی شه‌هیدێكی ئێمه‌یه‌و به‌خێزان و كه‌س وكاریانهوه هه‌قیان به‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌یه پارێزگاریان لێ بكات كه خوێنیان بۆ كوردستان و یه‌كێتی ڕشتوه و قوربانیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر و هه‌موو خه‌ڵك له‌سایه‌ی خوێنی ئه‌وان ئه‌مڕۆ ئازادبین ، ئه‌و ئه‌ركه‌ش كه پارێزگاری كردنه له‌و كه‌یسه به‌ده‌رجه یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ركه‌س و كاری و خانه‌واده‌ی ، دواتریش ئه‌ستۆی ئێمه كه ببینه پارێزه‌ری مافی كادیرێكی خۆمان و كوڕه شه‌هیدێكی حیزبه‌كه‌مان كه ئه‌وه‌ش بچوكترین ئه‌ركه له‌سه‌رمان ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ ی بكه‌ین و سڵ ناكه‌ینه‌وه ، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش جگه له‌باس كردنی سه‌روه‌ری یاسا‌و چاوه‌ڕێ كردنی ده‌ره‌نجامی كاری لێژنەكان باسی هیچ هه‌وڵ و بابه‌تێك نه‌كراوه مه‌به‌ست لێ ی به‌لاڕیدا بردنی كه‌یسه‌كه بێت.
دووه‌م : ناوبراو ده‌ڵی (ئه‌و كوڕه له‌ماوه‌ی ڕابردوو چۆته سه‌ر خه‌ڵك وكێشه‌ی دروست كردوه) ، باشه كه‌واته ده‌بێ بپرسین ناوبراو له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای كێ ئه‌و كوڕه‌یان ده‌ستگیر كردوه ئایا چه‌ند كه‌س له‌وانه‌ی ئه‌و چۆته سه‌ریان چونه‌ته ئاسایش سكاڵا تۆمار بكه‌ن وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته ئاسایش و بڵی كێشه‌م هه‌یه ئه‌ی ئاسایش ناڵێ ئه‌و سكاڵایه په‌یوه‌ست نیه به ئێمه‌و كاری پۆلیس و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌یه ! به چ یاسا‌و مافێك و له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵای كێ و فه‌رمانی كام دادوه‌ر ئه‌و هێزه‌ی ئاسایش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كه‌سێك له‌كاتی كاركردن كه ئه‌و جۆره ههڵكوتانهو چونه سه‌ر خه‌ڵكه ته‌نها له‌كاتی بونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و كه‌یسه‌كانی تیرۆر و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كاری ئاسایشه نه‌وه‌ك ئه‌و جۆره كه‌یسه‌ی كه جه‌نابی به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر باسی ده‌كات كه عوزره‌كه‌ی گه‌وره‌تره و قسه‌كانی ده‌رخه‌ی بونی بێ ئاگا بونه له یاسا‌و ته‌نانه‌ت كاری ده‌زگاكه‌ی خۆیشی.
سێیه‌م : ناوبراو باس له‌وه ده‌كات (كادیران و خه‌ڵكی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر ئازادن) وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادی یه خێر‌و پاداشت بێ به‌ڕێزیان به كادیر‌و خه‌ڵكی یه‌كێتی دا بیت و ئه‌مڕۆ بیه‌وێ منه‌تمان به‌سه‌ردا بكات ، ئێمه لێره ئه‌وه بۆ به‌ڕێزی و هه‌موولایه‌ك دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌كێتی و هه‌ولێر دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاون و یه‌كێتیش پێویستی به خێر و ڕێگه‌دان نیه له‌هه‌ولێر ، چونكه هه‌م خۆمان به‌خاوه‌نی هه‌ولێر ده‌زانین و هه‌میش مێژوو شاهیده له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین تا ئه‌مڕۆ و شه‌ڕی داعش كێ قوربانی بۆ ئه‌و شاره داوه و سه‌رقافڵه‌ی ڕاپه‌ڕین بوه ، بۆیه به‌ڵێ ئێمه لهههولێرین و ئازا‌و ئازادین ، ئه‌وه ئێمه‌و كادیرانی ئێمه‌ش نین كێشه‌و تاوانیان له‌وشاره ئه‌نجام دابێت و خه‌ڵكیان بێزار كردبێت ، نامانه‌وێ كه‌یسه‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه به‌ڵام ویژدانی خه‌ڵك و مێژوو هه‌مووی تۆمار كردوه چۆن له‌سه‌ر فول لایت و شكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و گۆرانی گوتن و گردبونه‌وه‌ی مامۆستایان و شتی تر چۆن شه‌ق له‌خه‌ڵك دراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه‌و سه‌ر تراشاوه.
چواره‌م : له‌كۆتاییدا ناوبراو به‌بێ به‌ڵگه‌و دوور له‌بنه‌ما یاسایی و پێوه‌ره‌كان تۆمه‌تی ئه‌وه بۆ یه‌كێتی ده‌به‌خشێته‌وه له‌هه‌ولێر ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیه‌وێ به‌و كاره‌ی په‌رده‌پۆشی كاره تیرۆریستیه‌كانی خۆیان بكه‌ن ئه‌وه ڕێگه‌یان پێ نادرێ !) ئێمه ده‌پرسین له‌كام دادگا‌و به چ مافێك جه‌نابیان تۆمه‌تی تیرۆر ده‌خاته پاڵ یه‌كێتی ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان لایه یه‌كێتی په‌رده پۆشی كه‌یسێكی تیرۆری كردووه ئه‌ی چۆن قبوڵ یان كردووه‌و چۆن رێگه‌یان داوه ؟ ئه‌ی ده‌زگاكه‌ی به‌ڕێزی كاری چیه ؟ ئێ خۆ به‌پێ ی یاسا كاری به‌دواداچون و ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان و ڕێگری كردن له‌مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر و پارێزگاری كردن له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌حیساب ئه‌ركی ده‌زگاكه‌ی به‌ڕێزیانه نه‌وه‌ك كه‌یسی كێشه‌و ده‌مه‌قاڵێ ی نێوان دووكه‌س و ئه‌وجا هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵك وبردنی بێ بڕیاری دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه كردن له‌گه‌ڵی ، یان ڕه‌نگه هێشتا ناوبراو ئاشنای كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌زگاكه‌ی نیه یان نایه‌وێ بیزانێ!
ئێمه ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین ناوبراو به‌رامبه‌ر ئه‌و وته‌و لێدوانانه‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆ یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆ شه‌هید زیره‌كیش كه ده‌ڵێ چۆته سه‌ر خه‌ڵك و كێشه‌ی دروست كردوه پێویسته ئه‌و وتانه‌ی بسه‌لمێنێ بۆ دادگا‌و له‌به‌رامبه‌ر یاساش به‌رپرسیاره و یه‌كێتیش جگه له ڕێگه و ڕێكاری یاسایی و په‌نا بردنه به‌ردادگا له‌هه‌رێمی كوردستان بێت یان هه‌ر شوێنێك بێت كه پێمان وابێت تحقیقی عه‌داله‌ت ده‌كا ئه‌و رێگایه ده‌گرینه به‌ر و چاو‌دێر ده‌بین ، وهبهجۆش تریش ده‌بین بۆ داكۆكی كردن له‌هه‌موو خه‌ڵك بێ جیاوازی ئینجا ئه‌ندامان و كادیرانی خۆمان له‌هه‌موو شوێنێك به‌تایبه‌تیش له‌سنوری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
هۆبه‌ی یاسایی مه‌ڵبه‌ندی سێ ی هه‌ولێری
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
7 ی حوزه‌یرانی _ 2023