لە روداوێکدا لە ھەولێر سێ کەس بە چەقۆ کوژران
هادی
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گەڕەکی قەتەوی شاری ھەولێر خێزانێک کە پێھاتوون لە پیاو، ژن و کچێک کە بە چەقۆ کوژراون، ھێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
وتیشی، کەسێک بە مەبەستی پاککردنەوەی تانکی ماڵەکەیان رۆیشتوەتە ئەو ماڵە، بینیویەتی سێ تەرم لەو ماڵە کەوتووە، دواتر ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکانی ئاگادارکردوەتەوە.
ھاوکات شایەتحاڵێک کە مامۆستایی ئایینی مزگەوتی گەڕەکەکەیە رایگەیاند، پیاوی ئەو ماڵە کە کوژراوە رۆژانە ھاتوچۆی مزگەوتی کردووە، ھیچ کێشەیەکی نەبووە.