پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێک راگەیاند
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین راگەیاند، دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر کوشتنی گەنجێکی دانیشتووی قەڵادزێ، دوو ھاوڕێی خۆی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن ئاسایشی قەزای ماوەت دەستگیرکران و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کرانەوە.
ئاشکراشیکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، پاشان بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عیراقی ھەردووکیان راگیراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.