"سیروان ئیبراهیم" ئامۆزای كوژراوەكە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، ئامۆزاكەی بە ناوی"سەمەد عارف" كە تەمەنی 41 ساڵە لە ماڵەكەی خۆیدا بە سێ فیشەك كوژراوە و  فیشەكەكان بەر دەست و سەر و سنگی كەوتووە.

وتیشی، لە كاتی رووداوەكەدا هاوسەر و سێ منداڵەكەی لە ماڵەوە بوون و پۆلیس هەر چواریانی دەستبەسەر كردووە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە، بەڵام گومانیان لە كەس نییە و سكاڵایان لەسەر كەس تۆمارنەكردووە.

كوژراوەكە باوكی سێ منداڵە و كاری فرۆشتنی ئاژەڵی دەكرد، دوای رووداوەكەش تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.