سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاساییدا ئەمڕۆیدا بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢١٥ی ساڵی ٢٠٠٩، کە تایبەتە بە رێکخستنەوەی رێنماییەکانی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاریداوە لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆ و گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان پێکبھێنێت، بە مەبەستی ئامادەکردنی رەشنووسی بڕیارنامەیەک کە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم لەسەری رێکبکەون، لەکاتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێبکرێت.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزە پەسەندکردووە، کە تایبەتە بە بەکارھێنانی غاز وەک سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل، بە ئامانجی گێڕانەوەی ھاوسەنگی بۆ نرخی سوتەمەنی لە عێراق.