لە ھەولێر کوڕی شەھیدێک دەستگیردەکرێت و دوای چەند سەعات گیانلەدەستدەدات
کوردسات نیوز
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ناوی زیرەک شەھید عەلی محەمەدە، بەوتەی کەسوکارەکەی لە سەعات ١٢نیوەرۆی ئەمڕۆوە لەلایەن ھێزێکی ئەمنی لە شاری ھەولێر لە شوێنی کارەکەی دەستگیرکراوە.
باس لەوەشدەکەن، دوای چەند سەعاتێک ھێزە ئەمنییەکە ئاگاداریان دەکەنەوە کە سەردانی پزیشکی دادی ھەولێر بۆئەوەی تەرمەکەی وەربگرنەوە.
زیرەک شەھید عەلی محەمەد خێزاندارەوە و خاوەنی سێ منداڵە لە ناوبازاڕی ھەولێر کاری کردووە، کەسوکارەکەشی جەخت لەوەدەکەنەوە، کێشەی لەگەڵ ھیچ کەسێک نەبووە و ھیچ جۆرە نەخۆشیەکیشی نەبووە.