لە گەڕەکێکی سلێمانی نۆ کەس بەھۆی شەڕی چەند خێزانێکەوە برینداربوون
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی بە ھۆکارێکی نادیار، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند خێزانێکدا کە خزم و کەسی یەکن دروستبووە و بەھۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و ١٨ کەسیان لەسەر شەڕەکە دەستگیرکردووە.
ھاوکات وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، ئەو کەسانەی لە شەڕەکەدا برینداربوون، بەھۆی بەکارھێنانی چەقۆ و دار و بەردەوە بووە.