کۆڵبەرێکی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان کوژرا
هیوا
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ھۆشیار حەسەنزادەیە و تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە، ئەو گەنجە لەگەڵ ژمارەیەک کۆڵبەری دیکەدا لە سنوری ناوچەی زلە لە بانە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرەتا لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەکانەوە ھۆشیار حەسەنزادە بە سەختی برینداربووە و بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراوەتەوە، دواتریش بەھۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.