روپێوی زەویی جوتیارانی کورد و تورکمان لە سنوری تۆپزاوا و ترکەڵان دەکرێت
هادی
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای چەند رۆژێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی جوتیارانی کورد و تورکمانی سنوری تۆپزاوا و ترکەڵان، بڕیارە ئەمڕۆ ڕوپێوی زەوییەکان بکرێت و بە رەسمی بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق، کە پێشتر لە چوارچێوەی تەعریبی ناوچەکە ئەو زەویانە خرابوونە سەر وەزارەتەکانی عێراق.
وتیشی، جوتیارانی ناوچەکە وەک ناڕەزایی دەربڕین درێژەیان بە خۆپیشاندان داوە، داوا دەکەن زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێنرێتەوە نەک بۆ وەزارەتی بەرگری.