بەدریە حسێن: ھەوڵی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم دەدەم
هادی
١٩ی شوباتی ٢٠٢٣
بەدریە حسێن ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و ئەنجومەنی راژە کردوە بۆ دامەزراندنی یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم بە دەرچوانی ناوچە دابڕێنراوەکانەوە.
وتیشی، لەئێستادا ناوی سێیەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کراوە بۆ ئەوەی کار بۆ دامەزراندنیان بکرێت، کە دەرچووەکان بە ناوچە دابڕێنراوەکانەوە ژمارەیان ٩ ھەزار و ٨١٢ دەرچووە.
جەختی لەوەشکردەوە، ھەوڵەکانی لە پێناو دامەزراندنی سێیەکەمەکان بەردەوام دەبێت و لە چەند رۆژی داھاتووشدا بۆ بەدواداچونی ئەو بابەتە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و ئەنجومەنی راژە دەکات.



