بە نرخی بانکی ناوەندی دۆلار بە بازرگانانی سلێمانی دەفرۆشرێت
کوردسات نیوز
١٧ی شوباتی ٢٠٢٣
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بەرێوبەری بانکی وەبەرھێنانی عیراقی رایگەیاند: ئامادەن دۆلار بە نرخی رەسمی بانکی ناوەندی و بە ١٣٢ ھەزار دینار بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی بگۆڕنەوە، ھاوشێوەی بازرگانانی ناوەراست و باشوری عێراق.
ھەروەھا بانکی وەبەرھێنانی عیراقی روونیکردووەتەوە، پێویستە بازرگانان پشتیگیری ژووری بازرگانی سلێمانی و بەڵگەنامەی یاساییان پێبێت، تا بتوانن سودمەندبن لەو بڕیارە.



