پلەی گەرمی لە ھەموو پارێزگاکانی هەرێم دێتە خوار سفری سیلیزی
هاوبەش
١٦ی شوباتی ٢٠٢٣
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دەڵێت، ئەمشەو ساردترین شەو دەبێت تاوەکو ئێستا، هەروەها لەو شوێنانەی تەڕ و شێ دارن، شەختە دروست دەبێت.
لە سەنتەری شارەکان نزمترین پلەکانی گەرما پێشبینی دەکرێ بەم شێوەیەی خوارەوە بێت :-
ھەولێر -٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی -٣ پلەی سیلیزی
دھۆک -٣ پلەی سیلیزی
ھەلەبجە -٢ پلەی سیلیزی
کەرکووک و ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان (-١ و٠) پلەی سیلیزی دەبێت



