رەحمان خانی: لە ماوەی ساڵێکدا توانیومانە چوار بەنداو لە ھەرێم دروست بکەین
کوردسات نیوز
١٥ی شوباتی ٢٠٢٣
رەحمان خانی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی بەیانی کوردسات نیوزدا راشیگەیاند، حکومەت بودجەی بۆ دروستکردنی بەنداوەکان تەرخان کردووە و گرنگی زۆر بەو بابەتە دەدات، بەڵام لە سنوری سلێمانی بەھۆی نەبوونی سیولەی نەختییەوە کارکردن تێیاندا وەستاوە و لە ھەوڵدان لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کێشەکە چارەسەر بکەن.
رەحمان خانی راشیگەیاند، گەشبینن بەوەی لەمساڵدا و بە پاڵپشتی سەرۆک کۆمار، حکومەتی عێراق بودجە بۆ بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستانیش دابین بکات.



