پۆلیسی ھەولێر کەسێک بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر خوێندکارێک دەستگیر دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی شوباتی ٢٠٢٣
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، کەسێکی تەمەن ١٦ ساڵ ھێرشی کردبووە سەر خوێندکارێکی خوێندنگەی ھەولێری نموونەیی ئینگلیزی و بەسەختی برینداری کردبوو، لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێرەوە دەستگیرکرا.
دەشڵێت، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی ٤١٣ لە یاسای سزادان داگیراوە و پەڕاوەکەشی رەوانەی بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان کراوە.



