نەرمین مەعروف: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتاییدا لەسەر خەجکردنی شایستەی دارایی جوتیاران
هادی
٧ی شوباتی ٢٠٢٣
"د. نەرمین معروف" ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە لەسەر خەرجکردنی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ جوتیاران.
وتیشی پێشتر چەندین ھەوڵیانداوە بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی ساڵانی رابردووی جوتیاران، تا ناردنی سکاڵا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی کەمتەرخەمی وەزارەتی بازرگانی فیدڕاڵ لە خەرجکردنی شایستەی دارایی.
د. نەرمین معروف باسی لەوەشکرد، لەو چوارچێوەیەشدا ھەفتەی رابردوو بۆ گەیاندنی ئەو کێشەیە سەردانی سەرۆک کۆماری کردوە، بەڵێنی دا سەرۆک وەزیرانی عێراق رابسپێرێت بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی دەربکەن و دواجار بڕیارەکە دەرکرا.



