ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگەیە و پابەندن بە بەردەوامی راوێژ و ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ لەناوبردنی داعش.

ھاوکات داوا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەکات، لەسەر پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا ھەماھەنگ بن و ھاوکاری یەکتربن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم جێبەجێبکەن.