ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا لە بەرزبوونەوەدایە
کوردسات نیوز
٧ی شوباتی ٢٠٢٣
بەپێی دواین ئامار تائێستا دوو ھەزار و ٩٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥ ھەزار و ٨٣٤ کەسی تریش برینداربوون، ھەروەھا شەش ھەزار و ٢١٧ باڵەخانەش ھەرەسیان ھێناوە و تیمەکانی فریاگوزاری لە ھەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەدان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندان و تائێستا زیاتر لە ھەشت ھەزار کەس بە زیندوویی رزگارکراون.
بەھۆی بوومەلەرزەکەوە سیستمی کارەبا و دابەشکردنی غاز تێکچووە و چەند ناوچەیەک بێ غازن، بەھۆی ھەرەسی رێگەکانەوە گەیشتن بە ھەندێک ناوچەی کارەساتبار قورس بووە.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری رێکختەر ١٠ پارێزگای باکوری کوردستان و تورکیای ھەژاند و دواتریش دەیان بومەلەرزەی بچوکتری بەدواداھات.



