دەقی پەیامەکەی د. ڕێواز فایەق:

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

بەبۆنەی (٢٩) بیست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی سەرکردایەتی، سەرجەم ئەندامان و دۆستانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەین. ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا وەک ھێزێکی سیاسیی میانڕەو و پەرۆش بۆ چاکەی گشتی لە پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا، ڕۆڵی بەرچاو و ئەرێنیی ھەبووە.

ھیوادارین ئەم یادەتان ببێتە ھەوێنی قووڵبوونەوەی تەبایی و یەکڕیزیی زیاتری نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و چاندنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی نێوان سەرجەم نەتەوە و ئاینەکان لە ھەرێمی کوردستاندا.
ھەر شاد وسەرفراز و سەرکەوتووبن.

د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان