باڵانبۆ محەمەد جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی دووشەممە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجومەنی نوێنەران دەست پێدەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکارییەکان و بەزاندنی سنورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتانی دراوسێ وە، لەگەڵ بابەتی دانانی پاسەوانی سنور.

وتیشی، چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی تێدیە، لەگەڵ کێشەی پێشمەرگە یەکێکی ترە لە تەوەری گفتوگۆکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت لەگەڵ لیژنەی پەرەپێدانی ھەرێم و پارێزگاکانیش کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی گرفتەکانی پارێزگای ھەڵەبجە و کردنەوەی دەروازەی سنوری سازان.