وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم: راژەی مامۆستایانی ناوچە جێناکۆکەکان دەگوازرێنەوە بۆ سەر بەغدا
گۆران
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، لیژنەیەک سەرپەرشتی گواستنەوەی میلاکاتی فەرمانبەران و مامۆستایان و وانەبێژانی و کۆی موڵک و ماڵی پەروەردەکانی ناوچە جێناکۆکەکان بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەدەی عێراق دەکات.
بەپێی بڕیارەکە ١٢ ھەزار فەرمانبەر و مامۆستا سودمەند دەبن کە ٨ ھەزاریان لە سنوری پارێزگای کەرکوکن.



