وتیشی، ئەنجومەنەکە نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کردووە و ئەوانیش نوسراویان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم ناردووە و وەزیری خوێندنی باڵای ھەرێمیش ناوەکانی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ناردووە و بڕیاریشە لە مانگی داھاتوودا ناوەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی عێراق و کارەکانیان تەواو ببێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکان، خوێندکارانی ھەرێمیش دەگرێتەوە کە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانیان تەواویان کردووە و تائێستاش ناوی ٩٦ خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرایان پێگەشتووە بۆ دامەزارندن و بەردەوامیش دەبن لە چاودێریکردنی ئەو دۆسیەیە تا دەگاتە ئەنجام.