لە دیدارێکدا باڵیۆز د.محمد سابیر، وێرای بەخێرھاتنی وەفدی نوێنەرایەتی پەیەدە رایگەیاند، ئەم دامەزراوەیە کارو پلان و بەرنامەکانی لەسەر بنەمای دیدوبۆچونی سەرۆک مام جەلال بونیادناوەو بەو ئەندێشەیە دەمانەوێت لە رێگەی ئەم دامەزراوەیەوە خزمەت بە بواری کلتوری و فەرھەنگی و رۆشنبیری و یەکسانی خوازی کۆمەڵایەتی و ئاشتی و سەقامگیری بکەین،

وتیشی، سەرۆک مام جەلال لە ژیانی خەبات و تێکۆشانی خۆیدا، وەک رابەرێکی نەتەوەیی و ئاشتی خواز و دیموکراتی خواز ناسراوە، ھەمیشەش چاوی لەسەرکەوتنی خەباتی رەوای گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراوی جیھان بووە.

لە سەردەمی شاخ و سەردەمی شۆڕش یاخود لە سەردەمی شارو ئازادی و حکومڕانی خۆبەخۆدا، ھەمیشە سەرۆک مام جەلال پشتگیری خەباتی رەوای پارچەکانی تری کوردستان بووە. 

پاشان نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکرات د.جاویدان حسن ووتی: ناو ناوبانگ و مێژوو  خەبات و تێکۆشانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەرزەو پرشکۆیە بۆ گەلی کوردو ئازادی خوازان.

وتیشی، ئەم دامەزراوەیە پێویستییەکی گرنگی ئەم قوناغەو داھاتووە کە دەبێت ھەموو کوردستانیان و دیموکراتی خوازان پشتگیریبن.