سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و وەفدێکی باڵای ھاوڕێی کرد.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی ھەرێم و عیراق تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.
لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
پێشتریش "برێت مەکگۆرک" لەگەڵ "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، شەوی رابردووش لەگەڵ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانیان و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.



