داواکراوە جارێکی دیکە بڕیاری کەمکردنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو جێبەجێبکرێتەوە
لاڤە
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشتر بڕیاردرابوو ھەر کەسێک پێوەری ئاو نەبەستبێت بۆ ھەر مانگێک ٨٠ ھەزار سزا بدرێت، بەڵام دواتر بڕیاردرا ئەو بڕە پارەیە بۆ ناو شار بۆ ٢٠ ھەزار و بۆ دەرەوەی شار بۆ ١٠ ھەزار تا ٢١ی ١٢ی ساڵی رابردوو کەمبکرێتەوە.
وتیشی، لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەرێم لە ڕێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جارێکی دیکە بە نوسراوێک ئەو بڕیارەی بەرزکردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، تا بڕیارەکە جێبەجێبکرێتەوە بۆ ئەو کەسانەی سودمەندنەبوون، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نوسراوەکەیان نەدراوەتەوە.