عەمید محەمەد روشدی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و راگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی  ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ساڵی رابردوو سێ ھەزار و ٧٠٦ رووداوی ھاتووچۆ بە جۆرەکانی پێکدادان و وەرگەڕان و شێلان لە ھەرێم تۆمارکراون کە بەھۆیانەوە ٤٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت ھەزار و ٢٢٥ کەسیش برینداربوون، لە کۆی ئەو رووداوانەش ٤٤٤یان بەھۆی ماتۆرسکیلەوە بووە.

راشیگەیاند، ژمارەی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە ساڵی ٢٠٢٢دا، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ کەمیکردووە، چونکە لەو ساڵەدا چوار ھەزار و ١٢٠ رووداوی ھاتووچۆ تۆمارکراون، بەوەش ٤١٤ رووداو کەمیکردووە.  وتیشی، جگە لەسەرپێچی کامێراکانی چاودێری ٤٩٩ ھەزار و ٣٩٤ سەرپێچی ھەمەجۆر تۆمارکراوە.