دوو ھاووڵاتی کورد لە گرتووخانەکانی بەندەر عەباس و کەرەج لە سێدارەدران
ڕێبوار
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، خالق خزرزادە تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار لە گرتووخانەی ناوەندی بەندەر عەباس و رەشید لەوەندپور خەڵکی ئورمییە لە گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی ھەنگاو، خالق خززادە پێش دوو ساڵ و رەشید لەوەندپور چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.



