قوباد تاڵەبانی: بەشێکی بەرچاو لە راسپاردەکانی دیداری یەکێتی لە جێبەجێکردندان
ئاکار
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
لیژنەی جێبەجێکردنی دیداری یەکێتی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی کۆبوویەوە بۆ ھەڵسەنگاندنی دوا کارەکانی لیژنەکانی تایبەت بە راسپاردەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا لیژنە جیاجیاکان راپۆرتەکانیان سەبارەت بە میکانیزم و پلانەکانیان بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی راسپارەدەکان خستەڕوو. قوباد تاڵەبانییش رایگەیاند، لەئێستادا بەشێکی بەرچاو لە راسپاردەکان لە ھەمواری پەیڕەو و ئاڕاستەی ئیشکردنی ئۆرگانەکان لە جێبەجێکردندان، راسپاردەکانی تریش ئەرکی ھەموومانە تا دیداری دووەم کاری لەسەر بکەن.